بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی بەرەبەیانی پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا بۆ سەر ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیان، لانیکەم 45 هاووڵاتی کوردیان لە شار و گوندەکانی بتلیس و وان لە کوردستا دەستگیر کرد.
زۆربەی گوندەکانی شارەکانی خیزان، بتلیس، تاتوان، گواش، ئیپک یولو سەر بە وان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە گەمارۆ دران. دوای ئەوەش بە هێرش بۆ سەر ماڵی خەڵک لانیکەم 45 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و یارمەتی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر کرد و بۆ دۆزنەوەی بەڵگە هەموو ماڵ و حاڵی خەڵکیان تێکدا.
Your Comment